کەشناسی هەرێم رایگەیاند، باران بارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارینی بەفر هەیە ، لەباەری پلەکانی گەرماسەوە دەڵێت؛ سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیهەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گویڕەی پێشبینییەکان باران بارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک کاتدا دەبێت بە لێزمە باران و پلەکانی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزن.

لە باەری کەشی سبەینێشەوە، کەشی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت .

لەباەری پلەکانی گەرماشەوە ئاماژەی بەوەکردوە،کەشی بە گشتی بە ساردی دەمێنێتەوە و نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی شيمەش بەم شێوەیەیە؛

هەولێر: 14 پلەی سیلیزی

پیرمام: 9 پلەی سیلیزی

سۆران: 11 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک" 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی