پێنج وڵاتی ئەوروپی و ژاپۆن: ئامادەین بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی گەروی هورمزدا
بڵند
١٩ی ئازاری ٢٠٢٦
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداودا کرد و داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەیاندا، ئەم وڵاتانە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و دەستەبەرکردنی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمزدا.
هاوکات، جەختیان لەوە کردەوە، کە هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا و لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە کار دەکەن بۆ پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ئەم ئاڵۆزییانەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە
ئەو شەش وڵاتە داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت و کۆتایی بەو هێرشانە بهێندرێت، کە ئاسایشی وزە دەخەنە مەترسییەوە.



