ئەمساڵ ژمارەیەكی كەم گەشتیار بۆ جەژنی رەمەزان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لە سلێمانی رۆژانی جەژن زیاتر لە 100 میوانخانە و رێستۆرانت پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن.

جەنگی ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، كاریگەری لەسەر ژمارەی گەشتیاران لە هەرێمی كوردستان دروستكردووە و بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر كەمی گەشتیار بۆ جەژنی رەمەزان روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانیش ئامادەكاریی تەواویان بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیارانكردووە و لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 100 میوانخانە و رێستۆرانت و شوێنی مانەوە كراوە دەبن.

هاوکاتی گرژی و ئاڵۆزیی ناوچەکە، لە سلێمانی رۆژانی جەژن زیاتر لە 100 میوانخانە و رێستۆرانت پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن.