نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا  بەردەوامە لە گۆڕان و ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و  ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە  بە چوار هەزار  و 992 دۆلار  مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 لە بازاڕەکانی هەرێم بە ملیۆنێک و  147هەزار دینارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە چوار هەزار  و 992 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوای بەرزبونەوەکەی لە ئیستادا رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە نزمدەبێتەوە.

 شارەزایانی بوارەکە هۆکارەکەی بۆ بونی جەنگی ئێران بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل خواستی زۆر لەسەر نەوت دەگێڕنەوە.

 

لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە بە زێڕەوە دەکرێت؛

زێڕی عەیار 18 به 923 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 147 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 77 هەزار دینارە

زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 128 هەزار دینارە