کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و سبەینێش باران بارین دەستپێدەکات و شەپۆلەکەش چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت 

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمرۆ باران نابارێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسی دەڵێت؛ تا کاتەکانی نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە دوانیوەڕۆوە باران بارین دەستپێدەکات  و کاریگەری شەپۆلەکە بۆ چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

کەشناسی  ئاماژەی بەوەشکردوە، بارانبارینەکە هەورەتریشقەی لەگەڵدایە و لە درەنگانی شەویشدا، لە سنووری باشوری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنوری پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکووک دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی پێنجشەممە بەمشێوەیە؛

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی