بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی ناوچەکەی گرتووەتەوە
ساکۆ
١٧ی ئازاری ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵێک فەرماندە و لێپرسراوی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی نوێترین پێشهاتە سەربازی و ئەمنییەکانی ناوچەکەکرا و سەرۆکی یەکێتیش لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەدا، هەرێمی کوردستان بەشێک نییە لەم جەنگەی بەرۆکی ناوچەکەی گرتووە و ناشبنە هەڕەشە بۆسەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی روونکردەوە، پێویستە هێزە ئەمنییەکان وەک هەمیشە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لەپێشینەی کارەکانیان بێت و رێگەنەدەن لەلایەن هیچ گرووپ و لایەنێکی لادەر لە یاساوە مەترسی بۆ ژیانی خەڵکەکەمان دروست بکرێت.


