بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن".
 
دەقی پەیامەکە
 
لەم کاتەدا کە ناوچەکەمان رووبەڕووی گرژی و ناسەقامگیرییەکی سەخت بووەتەوە، نابێت ئەو بڕیارانەی کە کاریگەرییان هەیە لەسەر چارەنووس و ژیانی گەلەکەمان، بە شێوەیەکی تاکلایەنە بدرێن. حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بنکەفراوانە، و دەبێت هەموو لایەنەکان بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت بکەن.
 
ئێستا کاتی گرژی و ئاڵۆزی یان تۆمارکردنی خاڵی سیاسی نییە. خەڵکەکەمان شایەنی ئەوەیە کە ژیانێکی سەقامگیری هەبێت و لەکاتی خۆیدا مووچەکانیان وەربگرن.
 
ئێستا کاتی یەکڕیزییە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە گەورانەی کە دەکرێت تووشمان ببن..
 
ئێمە پاڵپشتی لە دیالۆگی بنیاتنەرانە دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە بەغداد و هەولێر بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عیراق، وە لەهەمانکاتدا دڵنیاشبین کە خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیانمان هەرگیز نەخرێتە مەترسییەوە.
 
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان