تەندروستی چەمچەماڵ بڵاوکردوەتەوە، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی قەزاکەوە 15 تۆن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو، کە لە ناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە لەناوبران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە کاتی بەدواداچونەکانیان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە، توانیویانە دەستبگرن بەسەر  15 تۆن خۆراک وشمەکی بەسەرچوودا

ئاماژەیان بەوەشکردوە، لیژنەهاوبەشەکە لە لە نوێنەرانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و ڤێتێرنەری و لێژنەی پاککەرەوەی چەمچەماڵ پێکهابوون و بەردەوامیش دەبن لە بەدواداچونەکانیان.

تەندروستی چەمچەماڵ داوا لەهەموو لایەک دەکات، کە لەکاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە.