د.یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری د. یاد نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 109 توسبوی نویێ منداڵ لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون، کە 35 بۆ 40 منداڵیان توشبوی شێرپەنجەن، ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەواوی عیراقدا پێشکەوتوترین خزمتگوزاری شێرپەنجەی بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەی هیوا پێشکەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا د. یاد نەقشبەندی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ لە بەشی منداڵانی نەخۆشخانەکە 109 نەخۆش تۆمارکراون و لەو ژمارەیە 35 بۆ 45 منداڵیان توشبوی شێرپەنجەن، ئەوانی تر نەخۆشی ناشێرپەنجەین، بەڵام لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد بەساڵانی رابردوو توشبونی منداڵان بە شێرپەنجە زیادی کردوە، بەڵام تائێستا لەسەرو ستانداری جیهانییەوە نییە.
لەبارەی خزمەتگوزارییەکانیشەوە، رایگەیاند، بە دڵنیایەوە لە سەرانسەری عیراق و هەرێمی کوردستان پێشکەوتوترین خزمتگوزاری شێرپەنجەی بۆ منداڵان لە نەخۆشخانەی هیوا پێشکەشدەکرێت و جیا لە چارەسەری پزیشکی هەوڵدەدەن لایەنی دەرونیش پشتگوێ نەخەن، چونکە لایەنی دەرونی یەکێکە لە هۆکارەکانی وەرگرتنی چارەسەر بۆ توشبوەکان و زو چاکببونەوەیان.
د. یاد ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ بۆ دڵخۆشکردنی منداڵە توشبوەکان، جلوبەرگ و پێداویستی جەژنیان بەسەر منداڵە توشبوەکان دابەشدەکەن و لای خۆشیەوە سوپاسی هەمو ئەو کەسو لایەنانەی کرد، کە هاوکاریانن لەو کارەدا.
هەروەها بە تایبەتیش سوپاسی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانی کرد، کە بەردەوام هاوکاری نەخۆشخانەکەن و بەدەم داواکرییەکانیانەوە دێن و ئەمڕۆش بەشێک بوون لە دابینکردنی ئەو جلوبەرگ و پێداویستیانە دەدرێت بە منداڵەکان.