وتەبێژێکی دامەزراوەی خێرخوازیی گەیتس، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندوە، کە بیڵ گەیتس دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، لە کۆبوونەوەیەکی گشتی لەگەڵ کارمەندانی دامەزراوەکەیدا بڕیاریداوە "بەرپرسیارێتی تەواوی کارەکانی" سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ جێفری ئێپستین، سەرمایەداری کۆچکردوو و تاوانباری سێکسی، بگرێتە ئەستۆ. 

ئەم لێدوانانە دوای راپۆرتێکی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" هات، کە تێیدا ئاماژە بەوە کرابوو گەیتس داوای لێبووردنی لە کارمەندەکانی کردووە و دانی بەوەدا ناوە، کە بەسەربردنی کات لەگەڵ ئێپستین و تێوەگلانی بەرپرسانی دامەزراوەکە لەو کۆبوونەوانەدا "هەڵەیەکی گەورە" بووە.

هەروەها بیڵ گەیتس  داوای لێبووردنی لەو کەسانەش کردووە، کە بەهۆی هەڵەکەی ئەو تووشی کێشە بوون.

لەلایەکی دیکەوە، گەیتس دانی بەوەدا ناوە کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دوو ژنی روسی هەبووە، کە دواتر ئێپستین ناسیونی، بەڵام ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان قوربانیی دەستی ئێپستین نەبوون.

سەبارەت بەو وێنانەی کە لەگەڵ چەند ژنێک بڵاوکراونەتەوە، گەیتس دانیبەوەداناوە، کە ئەوانە یاریدەدەرانی ئێپستین بوون و بە داواکاری ئەو وێنەی گرتووە، جەختیشیکدوەتەوە کە  "هیچ کاتێکی لەگەڵ قوربانییەکان (ژنانی دەوروبەری ئێپستین) بەسەر نەبردووە.

بەپێی زانیارییەکان و بەڵگەنامەکانی وەزارەتی داد، گەیتس و ئێپستین چەندین جار پێکەوە کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژە خێرخوازییەکان، بەڵام گەیتس جەختی کردووەتەوە کە پەیوەندییەکەی تەنها لە چوارچێوەی کاردا بووە.