​دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەناو کۆنگرێس و لە دوەم وتاری ساڵانەیدا رایگەیاند، کە لە کاتی دەستبەکاربونی وەک سەرۆک، جیهانێکی پڕ لە "جەنگ و پاشاگەردانی" و ئابورییەکی داڕماوی بە میرات بۆ مابووەوە،، بەڵام تەنها دوای یەک ساڵ توانیویەتی کۆتایی بەو قەیرانانە بهێنێت و وڵات بەرەو گۆڕانکارییەکی مێژوویی ببات.

​جارێکیتر هێرشیکردەوە سەر جۆ بایدن و ئاماژەیبەوەکرد، کە ئیدارەکەی توانیویەتی وڵات لە "بارودۆخێکی مردوو"، کە لە ئیدارەکەی جۆ بایدنەوە بۆی بەجێمابوو، دەرباز بکات و ئێستا ئەمریکا بووەتە سەرنجڕاکێشترین دەوڵەت لە جیهاندا.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت؛ توانیویەتی بە بەهای 18 ترلیۆن دۆلار  وەبەرهێنان لە جیهانەوە رابکێشێتە ناو ئەمریکا و لە ئێستادا وڵاتەکەی لە هەموو رویەکەوە لە لوتکەی هێزی خۆیدایە.
جەختیشی کردەوە، کە چیتر ناگەڕێنەوە بۆ ئەو سەردەمەی کە سنوورەکان تێیدا کراوە بوون و جیهان لە ئاڵۆزیدا بوو.