بافڵ جەلال تاڵەبانی ومحەمەد سەمعان ئاغا لە بەغداد کۆونەوە
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
کۆشکی سپی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، بڕی تێچووی دارایی جموجۆڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی ئێران خستەڕوو.
کێڤن هاسێت، لێپرسراوی ئەنجومەنی ئابوری کۆشکی سپی رایگەیاند، تا ئێستا بڕی ١٢ ملیار دۆلاریان بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران خەرج کردووە.
هاسێت ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا بودجەی پێویستیان بۆ وەزارەتی جەنگ لەبەردەستدایە و دەشڵێت، گەورەترین کێشەی ئێستا نرخی وزەیە و لە نزیکەوە چاودێری ئەو رەوشە دەکەن.
وتیشی، پێویستە بە خێرایی چارەسەر بۆ رەوشی ئابووریی جیهانی بدۆزرێتەوە و ئەوان هەوڵ بۆ ئەو مەبەستە دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئیران دەڵێت: هیچ هۆکارێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا نابینن و تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەرگری لە خۆیان دەکەن.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئێس' رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای ئاگربەست یان دانوستانی لە ئەمریکا کردبێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ کە دەڵێت ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات.
وتیشی، ئەوان هەرگیز داوای ئاگربەستیان نەکردووە و داوای گفتوگۆشیان نەکردووە. دەشڵێت؛ حکومەتی ئێران هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، پێش دەستپێکردنی هێرشەکان، ئێران ئامادەیی نیشاندابوو "یۆرانیۆمی پیتێنراو" کەم بکاتەوە وەک سازشێکی گەورە بۆ سەلماندنی ئەوەی چەکی ئەتۆمی ناوێت، بەڵام جەختی کردەوە کە "ئێستا هیچ شتێک لەسەر مێزی گفتوگۆ نەماوە" و ئەو پێشنیارە کۆتایی هاتووە.
عراقچی ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی بەهێزە و "تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەرگری لە خۆمان دەکەین"، تا ئەو ساتەی ترەمپ دەگاتە ئەو بڕوایەی کە ئەم جەنگە نایاساییە و هیچ سەرکەوتنێکی تێدا نییە.
راشیگەیاند، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر سەرقاڵی گفتوگۆ بوون لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەمریکا لە ناوەندی گفتوگۆکاندا هێرشی کردە سەریان، بۆیە دەڵێت: "هیچ ئەزموونێکی باشمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە."
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا بە روونکردنەوەیەک وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 13/5/2026، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەوەی کە گوایە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە نەوت بە رێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات و چەند خاڵێکی خستەڕوو.
دەقی راگەیەندراوەکە:
ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق
وەزارەتی نەوتی عێراق بەیاننامەیەکیان بلاوکردووەتەوە کە گوایا هەرێمی کوردستان ئامادە نیە نەوت بە ڕێگەی بۆڕی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات. بۆ ڕای گشتی ئەم خالانەی خوارەوە ڕوون دەکەینەوە:
١- ئەوەی ڕاستی بێت لە بەیانەکەدا هەموو ڕەهەندەکانی کێشەکە باس نەکراون و بابەتەکەیان شێواندووە و هەوڵی تۆمەتبارکردنی هەرێمی کوردستانیان داوە بۆ چەواشەکردنی رای گشتی.
٢- حکومەتی ئیستای بەغدا لە مانگی یەکەوە ئابلوقەیەکی خنکێنەری بە بیانووی جێگیرکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و ڕێگە نادات دۆلار بۆ بازرگانەکانی کوردستان بەردەست بێت و لەو کاتەوە، هیچ جوڵەیەکی بازرگانی نەماوە و ئامادە نیە کاتی پێویست بۆ هەرێم تەرخان بکات بو جێگیرکردنی سیستەمەکە، کە هەر لە سەرەتای ئەم قەیرانەوە داوامان کردووە.
٣-میلیشیاکانی لە یاسا دەرچوو، هەموو کێڵگە و پالاوگەکانی نەوت وگاز و وزەی هەرێمیان کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامی ئەم هێرشە تیروریستیانەدا، بەرهەمهێنان وەستاوە و هیچ بەرهەمێکی نەوتی نەماوە لە کوردستان تا هەناردەی دەرەوە بکرێت.
٤- بەغدا ئامادە نیە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە تیروریستیانە ببێتەوە کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و رێگرییان لێ بکات. تا ئێستا هیچ رێکارێکی کاریگەر بەدی ناکرێت بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە.
٥- بەشێکی زوری ئەم هێرشبەرانە لە بەغدا مووچە وەردەگرن و پڕچەک کراون و پارەدار دەکرێن، لە کاتێکدا کە مووچەی خەڵکی کوردستان هەمیشە دوا دەکەوێت و کەمتر لە گوژمەی پێویست دەنێردرێت.
٦- هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئامادەیی خوی دەربڕیوە کە عێراق و هەرێمی کوردستان لەم قەیرانە دەرباز بکات و ئەمە چەندین جارە داوا لە بەغدا دەکەین گفتگۆیەکی بنیادنەر بوچارەسەری کۆی ئەم کێشانە دەست پێ بکرێت، بەڵام داواکاری ئێمە پشتگوێ خراوە و هەوڵ دراوە ئەجندای نادەستوری و نایاسایی لە سەر هەرێم بسەپێندرێت.
جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە کە ئامادەین بۆ ئەوەی هەرچی زووتر، تیمە بسپۆرەکان لە سەر ئەم خاڵانەی جێی ناکۆکین دانیشتن بکەن و بگەینە ئەنجامێکی خێرای وا کە هەموو عێراق لیێ سوودمەند بێت و کوردستانیش چیتر ستەمی لێ نەکرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/3/15