بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و محەمەد حەلبووسی کۆبونەوە
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٦
مەسعود بارزانی لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت؛ داوا لە حکومەتی عیراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن.
دەقی پەیامەکە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان...
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
لەو کاتەیدا کە شەڕ و ئاڵۆزییەکی زۆر لە ناوچەکەماندا هەیە، عێراق لەژێر هەڕەشەی قەیرانی جۆراوجۆر دایە و جیاوازی لە بۆچوونی سیاسیی لایەنەکانیش پەرەی سەندووە.
داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم پێکەوە کۆببنەوە
بۆ ئەوەی چارەسەری کێشە و گرفتەکان بکەن و بگەنە ڕێکەوتن و ڕێگەش لەو خەڵکە هەلپەرستە بگیرێت کە بەنیازن قەیران و کێشەکان قووڵتر بکەنەوە.
کۆشکی سپی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان، بڕی تێچووی دارایی جموجۆڵە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە دژی ئێران خستەڕوو.
کێڤن هاسێت، لێپرسراوی ئەنجومەنی ئابوری کۆشکی سپی رایگەیاند، تا ئێستا بڕی ١٢ ملیار دۆلاریان بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژی ئێران خەرج کردووە.
هاسێت ئاماژەی بەوەکرد، لە ئێستادا بودجەی پێویستیان بۆ وەزارەتی جەنگ لەبەردەستدایە و دەشڵێت، گەورەترین کێشەی ئێستا نرخی وزەیە و لە نزیکەوە چاودێری ئەو رەوشە دەکەن.
وتیشی، پێویستە بە خێرایی چارەسەر بۆ رەوشی ئابووریی جیهانی بدۆزرێتەوە و ئەوان هەوڵ بۆ ئەو مەبەستە دەدەن.
وەزیری دەرەوەی ئیران دەڵێت: هیچ هۆکارێک بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکا نابینن و تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەرگری لە خۆیان دەکەن.
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی 'سی بی ئێس' رایگەیاند، وڵاتەکەی داوای ئاگربەست یان دانوستانی لە ئەمریکا کردبێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ کە دەڵێت ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات.
وتیشی، ئەوان هەرگیز داوای ئاگربەستیان نەکردووە و داوای گفتوگۆشیان نەکردووە. دەشڵێت؛ حکومەتی ئێران هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد، پێش دەستپێکردنی هێرشەکان، ئێران ئامادەیی نیشاندابوو "یۆرانیۆمی پیتێنراو" کەم بکاتەوە وەک سازشێکی گەورە بۆ سەلماندنی ئەوەی چەکی ئەتۆمی ناوێت، بەڵام جەختی کردەوە کە "ئێستا هیچ شتێک لەسەر مێزی گفتوگۆ نەماوە" و ئەو پێشنیارە کۆتایی هاتووە.
عراقچی ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتەکەی بەهێزە و "تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەرگری لە خۆمان دەکەین"، تا ئەو ساتەی ترەمپ دەگاتە ئەو بڕوایەی کە ئەم جەنگە نایاساییە و هیچ سەرکەوتنێکی تێدا نییە.
راشیگەیاند، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر سەرقاڵی گفتوگۆ بوون لەگەڵ ئێران، بەڵام ئەمریکا لە ناوەندی گفتوگۆکاندا هێرشی کردە سەریان، بۆیە دەڵێت: "هیچ ئەزموونێکی باشمان لەگەڵ ئەمریکییەکان نییە."