کۆنسوڵخانەی ئەمریکا  لە هەولێر رایگەیاندوە، پێویستان بە کارمەندی میکانیک  و ئاو و  ئاوەڕۆیە، بە موچەی زیاتر لە 40 هەزار دۆلار و هەفتانە 40 سەعات کارکردنە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا هەلی کاری نوێی راگەیاندوە و دەڵێن؛ پێویستاین بە کارمەندی میکانیک و ئاو و ئاوەڕۆیە، بۆ کارکردن لە  بینای کۆنسوڵخانەکەیان لە هەولێر.

لە راگەیەندراوەکەی کۆنسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە، موچەی ساڵانەی ئەو کارمەندانەی وەردەگیرێن، 40 هەزار و 456 دۆلارە ساڵانە، واتە مانگانە زیاتر لە سێ هەزار و 300 دۆلار.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، پێشکەشکردنەکەش لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت، پیشکەشکردنەکە بۆ هەلی کار، لە رێگەی ئۆنلاینەوە دەبێت و لە 16ـی شوباتی 2026 تا 2ـی ئازاری 2026 وەرگرتنی سیڤی بەردەوام دەبێت.

ئەو کەسانەی دەیانەویت سیڤی پێشکەشکەن، دەتوانن لە رێگەی ئیمێلی کۆنسوڵخانەوە زانیاری زیاتر وەرگرن  [email protected] و دوا وادەش بۆ پڕکردنەوەی سیڤییەکان 2ـی ئازاری ئەمساڵە.

 

لێرەوە دەتوانن سیڤی پڕبکەنەوە