سلێمانی؛ ماستەرکارتی پاداشتی کارمەندانی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دابەشدەکرێت
بڵند
٢٠ی شوباتی ٢٠٢٦
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی، سەرجەم کارمەندانی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاگادار دەکاتەوە، سەردانیان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی ماستەرکارتی پاداشتەکانیان.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لەرۆژی یەکشەممە، رێکەوتی 22ـی2ـی2026ـوە دەتوانن، سەدانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ماستەر کارتی تایبەت بە پاداشتەکانیان.
ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی، داواش دەکات ئەو کارمەندانەی سەردانیان دەکەن، کارتی نیشتمانی و کارتی دەنگدان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن و جگە لەرۆژانی هەینی و شەممە، ناوەندەکان رۆژانە لە کاتژمێر 8:30 ی بەیانی تا 2:00 پاش نیوەڕۆ کراوەن بە روی کارمەندەکاندا.



