یەکێتی نێشتیمانی کوردستان و نەوەی نوێ حاڵوگوزەرانی هاووڵاتییان و پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتیان تاوتوێکرد
بڵند
١٩ی شوباتی ٢٠٢٦
وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان كۆبوونەوە، حاڵوگوزەرانی هاووڵاتییان و پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتیان تاوتوێکردوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی، وەفدی یەكێتی و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ تاوتوێكردنی رێككەوتنە سیاسیەكەیان كۆبوونەوە و تاوتوێی ئەو خاڵ و بڕگانەیان كرد كە بەشێكن لە رێككەوتنەكە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، لە کۆبونەوەکەدا، حاڵوگوزەرانی هاوووڵاتیان و هەنگاونان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەت، هەروەها گەڕاندەوەی هاوسەنگی هێز، لەو تەوەرانەبوون گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.
ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و وەفدی باڵای هەردوولا لە ماوەی مانگێكدا دووجار كۆبوونەوە بۆ گفتووگۆكردن لەسەر ئەنجامدانی رێككەوتنێكی سیاسی لەنێوان هەردوولا.



