ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید کۆدەبنەوە
١٧ی شوباتی ٢٠٢٦
ئەمڕۆ لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆدەبنەوە .
بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا رەوشی گشتی سیاسی و پێشهاتە ناوچەییەکان، پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و عیراق تاوتوێ دەکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لەنێوان هەردوولا لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا تەوەررێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیە.



