حکومەتی هەرێم: بەغداد بە پێچەوانەی دەستور پشکی هەرێم بە میکانیزمی خەرجیی فعلی دیاری دەکات
راهۆز
٩ی شوباتی ٢٠٢٦
بەپێی بڕگەی سێهەمی مادەی 121 لە دەستوری عیراقی فیدراڵ، دەبێت پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای پێداویستی و رێژەی دانیشتووان دیاری بکرێت، بەڵام حکومەتی عیراق کار بەو مادە دەستورییە ناکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سەرەڕای بونیاتی دەستوری بۆ دیاریکردنی شایستە داراییەکان، حکومەتی عیراق میکانیزمی "خەرجیی فعلی" پەیڕەو دەکات بۆ ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان. ئەمەش واتە ئەگەر لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عیراق پارە خەرج نەکرێت، پشکی هەرێمیش بەو هۆیەوە کەم دەکرێتەوە.



