بافڵ جەلال تاڵەبانی و محەمەد حەلبووسی کۆبوونەوە
محەمەد رزگار
٨ی شوباتی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد لەگەڵ محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی حیزبی تەقەدوم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە د. خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەیبوو، لەبارەی رەوشی سیاسیی عیراق و ناوچەکە بۆچوونیان ئاڵوگۆڕکرد.
هەردوولا پابەندبوونی خۆیان بە وادەی دەستووری بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دووپاتکردەوە.



