وەزارەتی نەوتی عیراق وەڵامی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم دەداتەوە و رایدەگەیەنن، راگەیەنراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هەڵوێستێكی سیاسی و حزبی بووە و هەوڵدەدەین بە زووترین کات هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كەركوك - جەیهان دەستپێبکەینەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هیوادارین لە چەند رۆژی داهاتوودا كارەكان تەواوبكرێت و راستەوخۆ نەوتی كەركوك هەناردە بكرێت، داواشمانكردووە بەشێوەی كاتی بۆری بەستنەوەی وێستگەی سارلوا لە كەركوك بە وێستگەی فیشخابور بەرەو بەندەری جەیهان بەكاربهێنرێت.
وەزارەتی نەوت لە راگەیەنراوەکەدا باسی لەوەشکردووە، ئەگەر نەوتی بەرهەمهێنراو زیاد بكرێت رێژەی هەناردەكردن دەگاتە 450 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
ئاماژەبەوەشکراوە بەپێی رێككەوتنی بۆری عیراق و توركیا ئەو بۆرییە دامەزراوەیەكی حكومەتی فیدراڵە و داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین بە هەڵوێستی خۆیدا بچێتەوە بۆ رێگریكردن لە هەناردەكردنی نەوت.
نوێدەکرێتەوە...