نزار ئامێدی: کوردسات بە خوێندگایەکی رەسەن دادەنرێت بۆ پێگەیاندنی دەیان کادرو رۆژنامەنوسی دیار و پێشەنگ
راهۆز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، نزار ئامێدی لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کردوە و تێیدا هاتووە؛ بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دامەزرێنەران و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵی ئازیزی کوردسات دەکەین.
دەقی پەیامەکە:
بەبۆنەی یادی ٢٦ ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی دامەزرێنەران و بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵی ئازیزی کوردسات دەکەین
کەناڵی کوردسات لەیەکەم ساتی دامەزراندنیەوە بە کەناڵی خێزانی کورد و پارێزەری نەريتی جوانی کۆمەڵگا ناسراوە و پێشەنگ بووە لە گەیاندنی هەواڵی راست و باوەڕپێکراو .
کوردسات لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاش بە خوێندگایەکی رەسەن دادەنرێت بۆ پێگەیاندنی دەیان کادرو رۆژنامەنوسی دیار و پێشەنگ لە کاری میدیایی و رۆژنامەوانی ،
باوەڕی تەواومان هەیە کە کوردسات هەمیشە و لە داهاتووش لەسەر هەمان رێگاو رێچکە دەڕوات کە لەسەری دامەزرا و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆی داڕشت ، کە لە راستگۆی و پیشەیی لە کاری راگەیاندن خۆی دەبینێتەوە
لە کۆتاییدا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو سەرجەم کارمەندانی کەناڵی ئازیزی کوردسات دەخوازین لە گەیاندنی پەیامی میدیایی راستگۆ و ئاشتی خوازانەی خۆیان ..
نزار ئامێدی
لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا .
٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥



