ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتیی: کوردسات خاوەنی شۆڕشێکی میدیایی نوێگەر بوو
راهۆز
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کردوە و تێیدا هاتووە؛ کەناڵی کوردسات خاوەنی شۆڕشێکی میدیایی نوێگەر بوو کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە سات بە سات لە گەشەکردن و نوێگەریدا بووە.
دەقی پەیامەکەی:
ئەنجومەنی پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵی كوردسات بروسەكەی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرو رۆژنامەنوسان و كارمەندانی دەزگای میدیایی كوردسات كرد.
کەناڵی کوردسات خاوەنی شۆڕشێکی میدیایی نوێگەر بوو کە هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە سات بە سات لە گەشەکردن و نوێگەریدا بووە ، و هەوڵیداوە پاکترین و بێخەوشترین هەواڵەکان بگەیەنێتە گوێی بینەرەکانی هەر بەم هۆکارەبووە کە لە ئێستادا بۆتە جێی متمانەی خەڵکی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان.
ماندووبوونو ئەزموونی میدیایی (٢٦)ساڵی ڕابردووتان بەرز دەنرخێنین ماییەی ستایشە, بەدڵنیاییەوە بەشێكی سەرەكیە لەمێژووی میدیای كوردیو بەتایبەتی ئەزموونێكی نوێو ناوازەی میدیای بینراوبوو لە كوردستاندا.
ئومێدەوارین كوردسات لەساڵی نوێی تەمەنیدا درێژە بەسیاسەتی راست و دروستی خۆی بدات.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی شاشە ڕەنگینەکەی کوردسات لە سەرجەم کارمەندانی پیرۆزدەکەم سەرکەوتوو سەرفرازبن.
حاجی مەسیفی
سکرتێری ئەنجومەنی پیشتیوانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان



