ناوەندی بەریتانیای یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگای میدیای کوردسات دەکات
١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردساتەوە، ناوەندی بەریتانیای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگاکە کردوە و تێیدا هاتووە؛ کوردسات مێژوویەکی پڕشنگداری میدیای کوردییە.
دەقی پەیامەکە:
کوردسات مێژوویەکی پڕشنگداری میدیای کوردییە، کە توانیویەتی سەنگ و قورسایی خۆی رابگرێت و وەک میدیاییەکی نەتەوەیی بۆ هەموان بووە و لە دروشمەکەی لای نەداوە.
بەناوی ناوەندی بەریتانیای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە بەرێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی دەزگاکە دەکەین.
ناوەندی بەریتانیای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان



