لیوا روکن عومەر ساڵح حەسەن، فەرماندەی هێزەکانی 70 لە پەیامێکدا بۆ 26هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کوردسات رایگەیاند، ئەم دەزگایە وەک هاوسەنگەرێکی بەوەفا توانیویەتی وێنەی راستەقینە و پڕ شکۆی قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ جیهان بگوازێتەوە.
دەقی پەیامەکەی لیوا روکن عومەر ساڵح حەسەن:
پەیامی پیرۆزبایی فەرماندەی هێزەکانی ۷۰ بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات
به‌بۆنه‌ی یادى ٢٦ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانیی كوردسات، جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر و میدیاكاران و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌زگای میدیایی كوردسات ده‌كەین، هیوای پێشكه‌وتنی زیاتر و سه‌ركه‌وتنی به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازین .
ده‌زگاى میدیایى کوردسات وەک میدیایەکی بەرپرسیار بووەتە ئاوێنەی ڕاستەقینەی ژیانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و گه‌یاندنی ڕاستیی ڕووداوه‌كان ، ئەم دەزگایە نەک تەنها لە گەیاندنی هەواڵ بەڵکو لە پاراستنی زمان و فەرهەنگ و شکۆی نەتەوەیی کورددا پێشەنگ بووه و سەکۆی هەموو ڕەنگەکان بووه بێ جیاوازی ، ئەم دەزگایە وه‌ك هاوسەنگەرێکی بەوەفا توانیویەتی وێنەی ڕاستەقینە و پڕ لە شکۆى قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ جیهان و نەوەکانی داهاتوو ڕوماڵ بکات. سەلماندویه‌تى کە میدیا دەتوانێت ببێتە پشتیوانێکی به‌هێز و کاریگەر بۆ ئەو بەها پیرۆزانەی پێشمەرگە لەپێناویدا دە جەنگێت ، سەنگەرێکی پتەوی بەرگری بووە لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و دەنگێکی بەرز بووە بۆ گەیاندنی پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا.
کوردسات بە لانەدان لە به‌ها جوانەکانی كورده‌وارى و ئیتیکی كارى ڕِۆژنامەوانی جێگای خۆی لەدڵی هەموو تاکێکی کوردا کردۆتەوە، داهێنانی بەردەوام و ڕاستگۆیی لەگەیاندنی پەیامەکان وایکردوە کوردسات هەمیشە ناوازە دەرکەوێت مۆرك و سیمایەکی تایبه‌ت به خۆی هەبێت و ببێتە دەنگی هەموو تاکێکی کورد لە هەر گۆشەیەکی ئەم جیهانەدا،.پڕاو پڕ هەڵگری درووشمەکەی "كوردسات ده‌نگ و ڕەنگی كوردانه، كوردسات ده‌نگى هه‌مووانه" بێت.
هیوایدارم کوردسات وەک هەمیشە بەو پەڕی پیشەییبوون و نوێگەرییەوە بەردەوام بێت لە خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و گەیاندنی پەیامی ڕاست و دروست بە بینەرانی. دووباره ساڵیادی دامه‌زراندنی ئه‌م كه‌ناڵه كوردییه ڕەسەنە له به‌ڕێوه‌به‌ران و میدیاكاران و سه‌رجه‌م کارمەندانی پیرۆزبێت، به هیوای گەشەسه‌ندنی زیاتر و سه‌ركه‌وتنی بەردەوام.
لیوا رکن
عومەر ساڵح حسن
فەرماندەی هێزەکانی ۷۰
٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٥