ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، رەنگە روسیا موشەکی هایپەرسۆنیک، کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە لە بنکەی ئاسمانی وڵاتی بیلاروس جێگیرکرد بێت، توێژەرانی ئەمریکی لە رێگەی مانگی دەستکردەوە چاودێریان کردوە و بەمەش توانای موشەکەکانی بە تەواوەتی دەگەنە ئەوروپا.

ئاژانسەکە لە زاری چەند توێژەرێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردوەتەوە توێژەرانی ئەمریکی چاودێری گواستنەوەی مووشەکەکانیان کردوە، لە رێگای مانگی دەستکردەوە بۆ بنکەی ئاسمانی چۆڵکراوی کریچیڤ لە رۆژهەڵاتی بیلاڕووس.

توێژەرانی ئەمریکی هۆشدارییان داوە، کە ئەم هەنگاوانەی پوتن بۆ بەهێزکردنی توانای ناردنی موشەکەکانی روسیایە بۆ سەرتاسەری ئەوروپا.

جۆن فۆرمان، پسپۆڕی ئەمریکییە  بە ئاژانسی رۆیتەرز راگەیاندوە؛ پوتن بەنیازە ئەم چەکە لە بیلاڕوس جێگیر بکات بۆ ئەوەی مەودای خۆی لە قووڵایی ئەوروپادا درێژ بکاتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڤلادیمێر پوتن، پێشتر نیازی خۆی بۆ جێگیرکردنی موشەکی  مەودا درێژی لە وڵاتی بیلاروس راگەیاند بوو، بەڵام  وردەکاری باس نەکردبوو.