ستیڤ ویتكۆف نێردەی تایبەتی ئەمریكا رایگەیاند، لە سێ رۆژی رابردوودا وەفدی ئۆكراینی زنجیرەیەك  كۆبونەوەی بەرهەمدار بنیاتنەریان لەگەڵ هاوبەشە ئەمریكی و ئەوروپییەكان لە ویلایەتی فلۆریدا ئەنجامدا لەبارەی كۆتیی هێنان بە جەنگی ئەو وڵاتە لەگەڵ روسیا.

وتیشی: جگە لەو كۆبونەوانە وەفدی ئەمریكی و ئۆكراینی بەجیا كۆبونەتەوە و باسیان لە هەنگاوەكانی پلانی ئاشتی لە ئۆكراین كردووە.

 ستیڤ ویتكۆف راشیگەیاندووە، نابێت ئاشتی لە ئۆكراین تەنها لە راگرتنی شەڕدا خۆی ببینێـەوە بەڵكو دەبێت ببێتە بنەما بۆ داهاتویەكی سەقامگیر.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا جەختیشی كردەوە كاری لەپێشینەی هاوبەشی ئەمریكا و ئۆكراین راگرتنی شەرو كوشتار و زەمینەخۆشكردنەوە بۆ بوژاندنەوە و سەقامگیری لە ئۆكراین.