بافڵ تاڵەبانی: بە یەکڕیزی لە بەغداد مافەکانمان دەپارێزین
راهۆز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥





راهۆز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥





ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە کاردانەوەی بەرانبەر بە لێدوانەکانی مارک روتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، داوای لێپرسینەوەی لەو وڵاتانە کرد کە هاوکاری ئەمریکایان کردووە لە هێرشەکاندا.
بەقایی رایگەیاند ئەو وڵاتانەی هاوکری ئەمریکایان کردوە بەهۆی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و "بەشداریکردن لە کردەوەی دەستدرێژیکارانە دژی گەلی ئێران" دەبێت بەرپرسیارێتی هەڵبگرن.
ئەم کاردانەوەیەی ئێران دوای ئەوە هات، کە مارک روتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ئاشکرای کرد، کە لە کاتی ئۆپراسیۆنی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، فڕۆکە ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئیتالیا و رۆمانیاوە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕیون.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسەکانی سکرتێری گشتی ناتۆی وەک "دانپێدانانێکی ئاشکرا و شەرمەزارکەر بە هاوکاری چالاکانەی ناتۆ لە شەڕێکی نایاساییدا" دژی وڵاتێکی سەربەخۆی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان وەسف کرد.
بەقایی بە شێوەیەکی راستەوخۆ ئیتاڵیا و رۆمانیای تۆمەتبار کرد بە بەشداریکردن لە تاوانەکانی جەنگ دژی ئێران و ئاماژەی بەوە کرد، کە ئیتاڵیا و رۆمانیا، لەگەڵ هەر وڵاتێکی تری ئەوروپی کە هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیلیان کردووە، دەبێت بۆ گەلانی خۆیان و جیهان ڕوون بکەنەوە بۆچی بەشدار بوون لەم دەستدرێژییەدا.
لە بەرانبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ئیتالیا دوای لێدوانەکانی سکرتێری گشتیی ناتۆ رونکردنەوەی دا و رایگەیاند کە ئەوان تەنها رێگەیان بە فڕۆکە لۆجستی و پشتیوانییەکان داوە کە بەشدارییان لە چالاکییە هێرشبەرییەکاندا نەکردووە.
ئەنجومەنی وەزیرانی کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، پشتیوانیی خۆی بۆ کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵ و هەرێم دەربڕی کە تایبەتە بە یەکخستن و بەئەلکترۆنیکردنی رێکارە گومرگییەکان لە رێگەی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.
ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوە دا، کە ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رۆتین، زیادکردنی داهاتی گشتی و رێکخستنەوەی پەیوەندییە دەستوورییەکانی نێوان هەردوولا، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵا سەردانی بەغدا بکات بۆ وەرگرتنی پەسەندکردنی کۆتایی لە ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری.
دەقی راگەیەندراوەکەی ئەجومەنی وەزیرانی هەرێم
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی حوزەیرانی 2026، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، پوختەی کۆنووسی هاوبەشی نێوان دەستەی گومرگی فیدراڵ و گومرگی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا خرایە ڕوو، کە لە ڕۆژی 2026/6/18 لە بەغدا واژۆ کرا.
لەمبارەیەوە لیژنەی تەکنیکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان وردەکاریی کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەش و لەیەکترگەیشتنی سەرەتایی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم بۆ ئەنجومەن خستەڕوو.
ئەنجومەنی وەزیران، بە بایەخەوە لە لەیەکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان هەردوو لا دەڕوانێت کە ئامانجی یەکخستنی ڕێکارە گومرگییەکان لە سەرتاسەری عێراق و بەئەلکترۆنیکردنی ڕێکارە گومرگییەکان و پەرەپێدانی ڕوونی و شەفافیەتە لە داهاتی سنوورە گومرگییەکان، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی زیادکردنی داهاتی گشتی و کەمکردنەوەی ڕووتین و برەودان بە جوڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکان، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوانیی ئەم هەنگاوانە بووە و برەوی پێداوە.
ئەنجومەنی وەزیران، وێڕای پشتیوانی لە کۆنووسی کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو دەستەی گومرگی فیدڕاڵ و هەرێم، لە هەمان کاتدا وەزارەتەکانی ( دارایی و ئابووری، بازرگانی و پیشەسازی، ناوخۆ، پلاندانان، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، تەندروستی ) و دەستەی وەبەرهێنان و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری ڕاسپارد بۆ هاوئاهەنگیکردن لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ بۆ ئامادەسازیی پەسەندکردنی کۆتایی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری کە بڕیارە حەفتەی داهاتوو ، شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا بکات.
هەر لەمبارەیەوە ئەنجومەنی وەزیران، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات لە نزیکترین دەرفەتدا، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری ساز بکرێت بە مەبەستی پەسەندکردنی کۆتایی و جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکان کە ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گشتی و بەکارهێنانەوەی لە خزمەتی گشتی هاووڵاتییان و هەروەها ڕێکخستنەوەی پەیوەندیی دەستووری و قانونی نێوان دامەزراوە فیدڕاڵیيەکان و هەرێم لە چوارچێوەی دەستووردا .
لە بڕگەی دووەمدا ، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی بابەتی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران كرد.
سەرەتا وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی ڕاپۆرتێکی پوختی خستەڕوو سەبارەت بە چاکسازییەکانی بواری خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران، بە تایبەتی بە دیجيتاڵکردنی ڕێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و چالاککردنی سندوقی دەستەبەری کۆمەڵایەتی و گلدانەوەی لێبڕینی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی کرێکاران و بەشداریی داراییی خاوەنکار لەم سندوقە و چالاکردنی نووسینگەکانی بەکارخستن و ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ گەنجان، سەرەڕای سازدانی خولەکانی ڕاهێنان و فێرکردنی پیشەکان، کە ئەم ڕێکارانەش وای کردووە کە ژمارەی ئەو پڕۆژانەی دەستبەر کراون، بگاتە نزیکەی 64 هەزار پڕۆژە، و سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی کرێکارانی دەستەبەرکراو بە شێوازێکی بەرچاو، کە ئێستا ژمارەیان گەیشتووەتە نزیکەی 320 هەزار کرێکار، ئەوەی ئەم ڕێکارانە بووەتە هۆی هاندانی گەنجان بۆ پڕکردنەوەی دەرفەتەکانی کارکردن لە کەرتی تایبەت و دابینکردنی مافی خانەنشینی و وەرگرتنی پاداشتی کۆتایی خزمەت بۆیان دوای گەیشتنیان بە تەمەنی خانەنشینی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکان، لە دوا بڕگەی ڕاپۆرتەکەیدا، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، پێشنیاری دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت کرد بە بڕی پێنجسەد هەزار دینار.
سەرەتا سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، دەستخۆشییان لە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری حکومەتدا، بە هاوکاریی نووسینگەی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران، کار و پڕۆژە و چالاکیی گرنگیان ئەنجامداوە لەم بوارەدا.
ئەنجومەنی وەزیران بە بایەخەوە، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو هەنگاو و ڕێکارانە كرد کە بوونەتە هۆی برەودان بە بەکارخستن لە دەرفەتەکانی کارکردن لە کەرتی تایبەت و هەوڵدان بۆ یەکسانکردنی مافەکانی خانەنشینی و دەستەبەر لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی و پاراستنی مافی کرێکاران و چالاککردنی سندوقی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
لە دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ، پێشنیاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پەسەند کرد بۆ دیاریکردنی کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەت بە بڕی پێنجسەد هەزار دینار.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، پێش هێرشکردنە سەر ئێران دۆناڵد ترەمپی لە هێرشەکە ئاگادارکردوەتەوە و ئەویش زۆری بەدڵ بووە، بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە داوای مۆڵەتی لێنەکردووە.
ناتانیاهۆ جەختیکردەوە، هێرشەکانیان بۆسەر ئێران رێگربوە لەوەی تاران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەڵێت؛ کاتێک چوومە لای دۆناڵد ترەمپ و پلانەکەم پێشکەش کرد، پێی وتوە بەرەو ئێران دەڕۆن، چاوەڕێی ئەوە ناکات دوژمنان کە بە ئاشکرا باسی لەناوبردنی ئیسرائیل دەکەن لێیان بدەن.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختیکردوەتەوە، تەنها پلانەکەی بە سەرۆکی ئەمریکا وتوە و داوای لێنەکردوە مۆڵەتی پێبدات.
ناتانیاهۆ وتوشیەتی؛ دوای ئاشکراکردنی پلانەکەی بۆ دۆناڵد ترەمپ، خۆشبەختانە بە دڵی بوە و ئەویش بەشدارییەکی گرنگی کرد لە هێرشکردنە سەر ئێران.