سەرۆک کۆماری عیراق پەیامێکی هاوخەمی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە پێدەگات
سام
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق دەکات.
دەقی پەیامەکە
بەڕێز دکتۆر عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عیراق بۆکۆچی دوایی مامۆستا شەماڵ جەمال ڕەشید ، برای بەڕێزت ، لەناخی دڵەوە پرسە و ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و کەسوکار و خانەوادە بەڕێزەکەتان دەکەین لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە بەڕێزتان و گشت لایەکتان ببەخشێت انا للە وانا الیەراجعون
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



