کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی لە سلێمانی دەستی پێکرد...
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە سلێمانی دەستی پێکرد...
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی ٢٢٢ـی یەکێتی بە بەشداری دەیان هەزار کەس لە سلێمانی دەستی پێکرد...
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ وڵاتانی کەنداوی عەرەب لە تاقیکردنەوەکاندا سەرکەوتووانە لێی دەرچوو، ئاماژەی بەوەش کرد گەروی هورمز موڵکی هیچ دەوڵەتێک نییە.
لەمیانی سەردانیکردنی بۆ بەحرەین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان گرنگییەکی زۆری هەیە و ئامانجی هاوبەشیان چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایشە لە ناوچەکەدا، بەو پێیەی ئێستا دەچنە قۆناغێکی نوێوە کە هیوادارن بەرەو ئاشتی ههنگاو بنێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە، واشنتن بە هاوکاریی هاوبەشەکانی هەوڵدەدات دیالۆگێکی بونیادنەر لە پێناو گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا پەرەپێبدات،.
ناوبراو رایگەیاند، ئەگەر تاران بیەوێت واز لە هەناردەکردنی ئایدیۆلۆژیاکەی بهێنێت و سەرنج بخاتە سەر خۆشگوزەرانی گەلەکەی، ئەوا ئەمریکا ئامادەیە هاوکاریی بکات.
سەبارەت بە رەوشی دەریاوانی لە ناوچەکەدا، رۆبیۆ ڕوونی کردەوە، کە گەروی هورمز رێڕەوێکی ئاویی نێودەوڵەتییە و هیچ دەوڵەتێک خاوەندارێتی ناکات، بۆیە هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە باج یان تێچووی تێپەڕبوون بەسەر کەشتییەکاندا بسەپێنێت.
عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستیی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان ژمارەیەک رێکاری پێشوەختەی گرتووەتەبەر بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایشی تەندروستی لە کاتی سەردانی یادی عاشورادا و رووبەڕووبوونەوەی هەر رەوشێکی نەخوازراوی تەندروستی.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، کە ئامادەکارییەکانی وەزارەت بۆ بۆنە ساڵانەییەکان شتێکی نوێ نییە، بەڵام ئەوان هەمیشە هەوڵدەدەن لە رێگەی ئەم بەدواداچوونانەوە خزمەتگوزاری نوێتر و دەستکەوتی زیاتر پێشکەش بکەن.
موسەوی روداوەکەی بە گردبوونەوەیەکی جەماوەریی گەورە لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز وەسف کرد، کە پێویستی بە پلانێکی تەندروستیی تایبەت هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە رۆڵی وەزارەتی تەندروستی کاریگەر دەبێت لە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان و دابینکردنی مەفرەزە پزیشکییە پێویستەکان بۆ وەڵامدانەوەی هەر کێشەیەکی تەندروستی کە لەم ماوەیەدا بێتە پێشەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور و ئەگەری کەمێک خۆڵبارین هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و زۆربەی ناوچەکانیش نزیک دەبن لە 40 پلەی سیلیزی
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشانسی دەڵێت؛ پلەکانی گەرما بەرز دەبن و نزیک دەبن ل ەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: : 40 پلەی سیلیزی
پیرمام: 36 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی