logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور بەردەوامە

ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دێرەزوور بەردەوامە

٨ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

ناتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی گەورە لێپرسراوانی ئێران
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٧ سەعات لەمەوبەر

ناتانیاهۆ: بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی گەورە لێپرسراوانی ئێران

لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی تواناکانی تاران، ئیسرائیل ستراتیژییەکی نوێی بۆ لێدانی کەرتی پۆڵا و ژێرخانە ستراتیژییەکان گرتووەتەبەر.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە زنجیرە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران، ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان زیانی کوشندەیان بە ژێرخانی ئابووریی تاران گەیاندووە و ئاشکرای کرد: "70٪ـی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێرانمان لەناوبردووە."

ناتانیاهۆ جەختی لەوەکردەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی گەورە لێپرسراوانی ئێران و بۆردومانکردنی پرد و ژێرخانە ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی لە هەماهەنگییەکی بەردەوام و توندوتۆڵدایە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی ئێران.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند، ئێران لە ئێستادا لە هەموو کاتێک لاوازتر بووە و ئیسرائیلیش لە هەموو کاتێک بەهێزترە."

ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە پێنج هەفتەیە جەنگێکی سەخت لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی ئاسایشی وزە لە گەرووی هورمز بەردەوامییان هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی توانییان هەرێمی کوردستان لە ناو ئاگری جەنگی ئەمریکا و ئێران بپارێزن
کوردستان٩ سەعات لەمەوبەر

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی توانییان هەرێمی کوردستان لە ناو ئاگری جەنگی ئەمریکا و ئێران بپارێزن

رۆژنامەی (تەلەگراف)ـی بەریتانی لە راپۆرتێکی ورددا ئاشکرای دەکات، کە بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد جەلال تاڵەبانی، ئەو دوو برایەی لە بەریتانیا گەورە بوون، رۆڵێکی کەم وێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران. ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەم دوو برایە نەیانهێشت کورد وەک "سەری رم" بۆ هێرشی زەمینی دژی تاران بەکاربهێنرێت.

بەپێی راپۆرتەکەی (تەلەگراف)، تەنها دوو رۆژ دوای دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا دژی ئێران، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی راستەوخۆی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجام دا. ئەم پەیوەندییە بووە هۆی دروستبوونی دەنگۆی ئەوەی گوایە ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی گرووپە چەکدارە کوردییەکانەوە هێرشی زەمینی بکاتە سەر ئێران، بەڵام بۆچوونی برایانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی تەواو جیاواز بوو.

رۆژنامە بەریتانییەکە تیشک دەخاتە سەر پاشخانی ئەم دوو برایە کە وەک پەنابەر لە ناوچەی (کرۆیدۆن)ی بەریتانیا گەورە بوون. ئێستا بافڵ جەلال تاڵەبانی تەمەن (53 ساڵ) سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە و قوباد تاڵەبانی (48 ساڵ) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. رۆژنامەی تەلەگراف دەڵێت ئەم دوو برایە بەهۆی پەروەردە ئەوروپییەکەیان دەتوانن بە زمانێک بدوێن کە هەم رۆژئاوا تێیبگات و هەم هاوسەنگی لەگەڵ تاران دا بپارێزن.

دوو کەسایەتیی جیاواز؛ یەک ئامانج

راپۆرتەکە باس لە جیاوازییەکانیان دەکات؛ بافڵ جەلال تاڵەبانی وەک کەسێکی شارەزا لە ستراتیژیی سەربازی و "تیژبین" وەسف کراوە کە حەزی بە رەسمییەت نییە، لە بەرانبەردا قوباد تاڵەبانی وەک کەسێکی "رێکخراو و کارگێڕ" دەردەکەوێت. ئەم دوو ئاڕاستەیە وایکردووە بتوانن لە یەک کاتدا لەگەڵ جیهان و ناوخۆی ناوچەکەدا مامەڵەیەکی ورد بکەن.

کوردستان دەبێت "پرد" بێت نەک مەیدانی شەڕ

لە کاتێکدا میدیای ئەمریکا باسیان لە تێوەگلانی (CIA) دەکرد بۆ پڕچەککردنی کوردانی رۆژهەڵاتى کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاشەی (فۆکس نیوز)ەوە پەیامێکی نارد بۆ ترەمپ و وتی: "کوردستان دەبێت پرد بێت، نەک گۆڕەپانی جەنگ." ئەم پەیامە وەک هەوڵێکی جدی بینرا بۆ رێگریکردن لەوەی هەرێم تووشی کارەساتێکی وێرانکەر بێت.

دیپلۆماسی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکدارەکان

(تەلەگراف) ئاماژە بەوەش دەکات، قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ (چەناڵ فۆڕ) هۆشداریی دایە گروپە کوردییەکانی ئێران کە "ژیر و ستراتیژی بن" و بێ رەزامەندیی حکومەت هیچ هەنگاوێکی سەربازی نەنێن. ئەم فشارە وایکرد گرووپەکانی وەک (PAK) رایبگەیەنن کە ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناخەنە مەترسییەوە.

"کورد بەکرێگیراو نییە"

لە بەشێکی توندی راپۆرتەکەدا، قسەکانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق هاتووە کە راشکاوانە بە زلهێزەکانی وتووە: "کورد وەک بەکرێگیراو (Guns for hire) تەماشا مەکەن، ئێمە نابینە پارچەی یارییەکانی ئێوە." ئەم هەڵوێستە نیشانەی یەکدەنگیی بنەماڵەی تاڵەبانی بوو بۆ دوورخستنەوەی کورد لە "شەڕی وەکالەت".

ئەنجام: جەنگێک کە هی ئێمە نییە

رۆژنامەی تەلەگراف، باس لەوە دەکات کە ئێستا دەباشان بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پاراستنی سەقامگیری. قوباد تاڵەبانی بە کورتی دەڵێت: "ئەمە جەنگی ئێمە نییە، ئێمە ئیدى بەسە چەندین جەنگمان بینیوە." بەم شێوەیە ئەم دوو برایە توانییان هەرێمەکەیان لە ناو ئاگری جەنگی ئەمریکا و ئێران دا بە سەلامەتی رابگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر درێژکرایەوە
عیراق١٠ سەعات لەمەوبەر

داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەکی تر درێژکرایەوە

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق داخستنی ئاسمانی عیراقی تاكو 10ـی نیسان درێژكردەوە و دەڵێت، بە رەچاوكردنی رەوشی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان ئەو بڕیارەیان داوە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە رەچاوكردنی رەوشی ئەمنی و دوایین پێشهاتە ناوچەییەكان، داخستنی ئاسمانی عیراق بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر و تاكو 10ـی مانگ درێژكراوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەگەری هەر گۆڕانكارییەك كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رۆژی 28ـی شوباتەوە تائێستا ئاسمانی عیراق داخراوە بە رووی گەشتەكانی هاتن و رۆشتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.