logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەکات

٧ی ئابی ٢٠٢٤

نوێترین هەواڵەکان

img
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٩ خولەک لەمەوبەر

حەماس: لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ

بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند کە لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی بۆ ئاگربەست لە غەززە رێککەوتوون.

بزووتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێکدا رونی کردەوە کە " لەگەڵ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمەریکا لەسەر چوارچێوەیەکی گشتی کە ئاگربەستێکی هەمیشەیی بهێنێتە ئارا، گەیشتینە رێککەوتن".

ئاماژەی بەوەداوە، کە تیایدا کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی ئیسرائیک لە کەرتی غەززە، رۆیشتنی یارمەتییەکان، هەروەها لیژنەیەکی تایبەت کە  کاروبارەکانی کەرتی غەززە لە پاش ئاگربەست راستەوخۆ بگرێتە دەست.

ئەوەشی خستۆتەروو کە رێککەوتنەکە ئازادکردنی 10 بارمتەی ئیسرائیلی و ژمارەیەک تەرم لەخۆدەگرێت، لە بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەکی زیندانی فەلەستینییەکان.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئیسرائیل پێداگرە لەسەر ئازادکردنی 10 دیل بەسەر یەکەوە لەلایەن حەماسەوە، بەڵام حەماس بە ویتکۆفی وتووە؛ بە دوو وەجبە دیلەکان ئازاد دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

پوتن مەرجەکانی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئۆکراین رادەگەیەنێت 

ئاژانسی رۆیتەرز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگاداری روسی رایگەیاندووە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا، بەو مەرجە کۆتایی بە شەڕی ئۆکراین دەهێنێت؛ کە سەرکردە رۆژئاواییەکان بەڵێنێکی نووسراوی بدەنێ بۆ راگرتنی فراوانبوونی ناتۆ بەرەو رۆژهەڵات و هەڵگرتنی هەندێک سزاکان لە سەر روسیا.

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو پوتن  زیاتر لە دوو سەعات گفتوگۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد، رایگەیاند، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر کارکردن لەگەڵ ئۆکراین بۆ داڕشتنی یاداشتێک کە پێکهاتەکانی رێککەوتنی ئاشتی دەخاتە روو. بە کاتی ئاگربەستیشەوە. مۆسکۆ رایگەیاندووە کە لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنی یاداشتەکەی خۆیەتی، بەبێ ئەوەی وادەی تەواوکردنی دیاری بکات.

بەڵام حکومەتەکانی کیێڤ و ئەوروپا، مۆسکۆیان تۆمەتبار کردووە بەوەی کە کات درێژ دەکاتەوە و یاری بەکات دەکات لە کاتێکدا هێزەکانی لە پێشڕەوی بەردەوامن لە رۆژهەڵاتی ئۆکراین.

رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای روسییەوە رایگەیاندووە: پوتین ئامادەیە بۆ ئاشتی، بەڵام بە مەرجەکانی خۆی.


بەگوێرەی ئەو سێ سەرچاوەیە، پوتن دەیەوێت بەڵێننامەیەکی نووسراو لەلایەن زلهێزە گەورەکانی رۆژئاواوە بۆ فراواننەکردنی ناتۆ- ئەمەش ئاماژەیەکی رونە بۆ ئەوەی ئۆکراین، جۆرجیا، مۆڵدۆڤا و وڵاتانی دیکەی سۆڤیەتی پێشوو نەچنە ناو هاوپەیمانییەوە.

هەروەها روسیا داوا دەکات ئۆکراین لە دەرەوەی ناتۆ بمێنێتەوە و هەندێک سزای رۆژئاوا هەڵبگیرێت و سەروەت و سامانی بەستووی روسیا لە رۆژئاوا یەکلایی بکرێتەوە و مافی قسەکەرانی روسی لە ئۆکراین دەستەبەر بکرێت. سەرچاوەی یەکەم ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پوتن درک بەوە بکات کە ناتوانێت بە مەرجەکانی خۆی بگاتە رێککەوتنی ئاشتی، ئەوا پەنا بۆ هەنگاوی سەربازی دەبات بۆ ئەوەی ئۆکراین و ئەوروپییەکان قەناعەت پێبکات کە "رەنگە سبەینێ ئاشتی بەئازارتر بێت".

لای خۆیەوە ئۆکراین پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە نابێت ڤیتۆی لەسەر بێت بۆ ئەندامێتی لە ناتۆ و دەڵێت پێویستی بە گەرەنتی و دڵنیایی ئاسایشی رۆژئاوا هەیە بۆ ئەوەی رێگری لە هەر هێرشێکی داهاتووی روسیا بکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

دەروازەی باشماخ: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 14 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراوە

بەرێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 14 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە کراوە و هیچ باجێکی گومرگیش لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبرد وەرناگیرێت.

شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە ترافیک ئێف ئێمی سەر بە هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاندووە، گۆڕانکاری بەسەر باج و رسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا نەھاتووە و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 14 هەزار و 522 ئۆتۆمبێل لە دەروازەکەوە هاوردە کراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ژمارە ئۆتۆمبێلەی هاوردە کراون، 23 ئۆتۆمبێلیان بەھۆی نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی، رێگە بە داغڵبوونیان نەدراوە.

ئەوەشی خستە روو، هیچ باجێک لە ئۆتۆمبێلی کارەبایی و ھایبرید وەرناگیرێت، بەڵکو تەنها رسوماتیان لێ وەردەگیرێت.

لەبارەی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیشەوە بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ روونیکردەوە، لە ساڵی داهاتووەوە پشکنینەکان  بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردەدەکرێن زیاتر دەکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٤. هەموو مافەکان پارێزراوە.