بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگری دەرەکی ئۆکراین رایگەیاند؛  چین زانیاری هەواڵگری بۆ روسیا دابین دەکات بۆ ئەوەی هێزەکانی روسیا باشتر بتوانن هێرشی مووشەکی لە ناوخۆی ئۆکراین ئەنجام بدەن.

ئەمڕۆ شەممە، ئۆلیە ئەلێکساندرۆڤ، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری ئۆکراین لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئاژانسی ئۆکراینفۆرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاندوە ؛بەڵگەی زۆر هەیە کە روسیا و چین هەماهەنگ و  هاوکاری یەکترن لەسەر خاکی ئۆکراین بۆ بەکارهێنانی مانگی دەستکرد بۆ سیخوڕیکردن و بە ئامانجگرتنی وەبەرهێنانی بینای لەلایەن مۆسکۆوە.

ناوبراو وتویەتی؛ ئامانج لەم هاوکارییە هەواڵگرییە دیاریکردن و باشتر تێگەیشتنە لە ئامانجە ستراتیژییەکان بۆئەوەی مۆسکۆ بیانکاتە ئامانج و ڕاگەیاندووە، بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستدایە کە هاوکاری ئاست بەرزی نێوان روسیا و چین لە ئەنجامدانی سیخوڕی مانگی دەستکرد لە خاکی ئۆکراین پشت راست دەکاتەوە.

ئەو بەرپرسەی ئۆکراین، وردەکاری زیاتری سەبارەت بەو ئامانجانە نەخستوەتە روو کە لەلایەن مۆسکۆوە و بە هاوکاری مانگی دەستکردی وڵاتی چین کراونەتە ئامانج.

لای خۆیەوە وڵاتی چین بە رەسمی رایگەیاندوە بێلایەنە لە جەنگی نیوان روسیا و ئۆکرایندا، بەڵام بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پشتیوانی شەڕی مۆسکۆی کردوە لە ڕێگەی بەردەوامی بازرگانی و بە دابینکردنی کەلوپەلی دوو بەکارهێنان بۆ روسیا.

ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی ڕوسیا تاسیش بڵاویکردەوە، لە دوایین سەردانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا بۆ چین کە لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین کۆبووەتەوە، هەردوو وڵات زیاتر لە 20 رێککەوتنی هاریکارییان لە بواری وزە و تەکنەلۆجیا و کەرتەکانی دیکەدا واژۆکردووە.