کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥
ئەمڕۆ چوارشەممە، کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان کرێکارەکە تەمەنی سەرو 35 ساڵە و خەڵکی رۆژهەڵاتە و دانیشتوی گەڕەکی مەلا داودە لە سلێمانی.
روداوەکە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی پرۆژەی مایۆرکا سیتی رویداوە و لە قاتی دەیەمەوە کەوتوەتە خوارەوە و لە ئێستادا تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.



