بەهۆی بومەلەرزەیەكەوە لە فلیپین 60 كەس گیانیان لەدەستدا و لە ئیدنۆنیزیاش زیاتر لە 90 كەس لە ژێر داروپەردوی خوێندنگەیەكدا رزگار نەكراون.

میدیای فلیپین بڵاویكردوەتەوە بەهۆی بومەلەرزەكەی شەوی رابردوو كە  بە گوڕی 6.9 بە پێوەری ریختەر دورگەكانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتەی گرتەوە لانیكەم 60 كەس گیانیان لەدەستداوە و پێشبینش دەكرێت ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەكە زیاتر بێت.

لە لایەكی ترەوە لێپرسراونی ئیندۆنیزیا رایانگەیاندوە لە رۆژی دووشەممەوە نزیكەی 91 لە ژێر داروپەردووی قوتابخانەیەكی ئاینیدا گیریان خواردە كە رۆژی دوشەممە لە جاڤای ئیندۆنیزا داڕما.

وتەبێژی خوێندنگەكە رایگەیاندوە بەهۆی داڕمانی ئەو خوێندنگەیەوە سێ خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و چارەنوسی ئەو 91 كەسەش رون نییە كە لە ژێر داروپەردو و پاشماوەی روخاوی خوێندگەكەدا ماون.