سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: هەلێکی گونجاومان لەبەردەستدایە بۆ گەیشتن بە دەستکەوتێک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دڵنییان سەرکەوتووش دەبین.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس لە پۆستێکدا نوسیویەتی، هەلێکی راستەقینەمان لەبەردەستدایە بۆ گەیشن بە دەستکەوتێکی گەورە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها بۆ یەکەمجار لە مێژوودا هەمووان ئامادەکاری بۆ روداوێکی ناوازە دەکەن .

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە گەیشتن بەم کارەدا سەرکەوتوو دەبین و دەستکەوتێکی گەورە بەدەستدەهێنین.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی ئەمریکا، سبەینێ دووشەممە، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە کۆشکی سپی کۆدەبێتەوە، لە کاتێکدا کە باس لە نوێترین پلانی ئەمریکا دەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە، دوای چەندین هەفتە لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چڕی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە.