سەرۆکی ئۆکراین و سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی کۆبوونەوە گشتیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان چاویان بە یەکتر کەوت و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان ئیمزاکرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ سوریا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ئیمزاکرد، هەروەها پێشوازیش لەو هەنگاوە گرنگە دەکەن و ئامادەن پشتیوانی لە گەلی سوریا بکەن لەسەر بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لەو وڵاتەدا. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە میانەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، بە وردی باسیان لە کەرتە گرنگەکانکردوە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان و ئەو هەڕەشە ئەمنیانەی رووبەڕووی هەردوو وڵات دەبنەوە و شێوازی بەرپەرچدانەوەیان.

زیلینسکی جەختیشیکردوەتەوە، وڵاتەکەی لەسەر بنەمای رێزگرتن و متمانەی یەکتر، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا بنیات دەنێن.