دوای 11 ساڵ باڵیۆزخانەی سوریا لە واشنتۆن كرایەوە
٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
دوای زیاتر لە 11 ساڵ لە داخرانی باڵیۆزخانەی سوریا لە واشنتۆن كرایەوە و وەزیری دەرەوەی ئەولاتەش دەڵێت، سوریا لە قۆناغێكی نوێی كاری دیپلۆماتی دایە.
لە واشنتۆن باڵیۆزخانەی سوریا كرایەوە و لە ریوڕەسمی كردنەوەی باڵیۆزخانەكەشدا ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەهۆی سیاسەتی رژێمی بەشار ئەسەدەوە، سوریا لە جیهان دابڕابوو و پێگەی نیودەوڵەتیی خۆی لەدەستدابوو، ئێستا لە قۆناغێكی نوێدایە لە بواری دیپلۆماتیدا.
وتیشی، كردنەوەی باڵیۆزخانەكە لاپەڕەیەكی نوێیە و لەسەر دیمەشق و واشنتۆن پێویستە كار لەسەر پەیوەندییەكی زۆر باشتر بكەن، چونكە كاركردنی پێكەوەیی و ئاماژەیە بۆ ئەوەی شتەكان بە ئاڕاستەیەكی دروستدا دەڕۆن.
لە رۆژی 18ـی ئاداری 2014، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، داوای لە دەسەڵاتدارانی سوریا كرد كارەكانی باڵیۆزخانەكەیان لە واشنتۆن رابگرن، فەرمانبەرەكانیش دوای ئەو داواكاریە بۆ وڵاتەكەیان گەڕانەوە.



