ترەمپ: هێرشمان کردە سەر کەشتییەکی ماددەی هۆشبەری ڤەنزوێلا و سێ کەسمان کوشت
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و تێیدا هاتووە؛جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.
دەقی پەیامەکە
جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.
نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.
لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە، تاوەکو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان لە هەر مەترسییەک کە لەم کاتەدا ناوچەکەمانی گرتووەتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، لە پەیامێکی نوێدا بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، ستایشی هێزەکانی "بەرەی مقاوەمە" کرد و رایگەیاند، کە هێزە چەکدارەکانی ناوچەکە بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بە بڕیاری خۆیان هاتوونەتە ناو جەنگی دژ بە ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە کۆماری ئیسلامی ئێران.
دوای ماوەیەکی زۆر بێدەنگی، ئیسماعیل قائانی بێ دەنگی شکاندوە و پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە، کە یەکگرتویی بەرخۆدان هێزی نەتەوەی ئیسلامە و کابوسە بۆ خۆبەزلزانانی جیهان و بووەتە مۆتەکەی ترس بۆ ئیسرائیل.
لە پەیامەکەیدا، قائانی بەڵێنی داوە، کە لە داهاتودا ئەم "بەرەی مقاوەمە" سوپرایز و کردەوەی شۆکهێنەری تریان دەبێت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختی لە بەردەوامی رێبازی رابەرانی پێشوی ئێران ( خومەینی وعەلی خامنەیی) کردوەتەوە.
وتوشیەتی، کە رێبازەکە بە پشتیوانی رابەری نوێ، موجتەبا خامنەیی بە بەهێزی بەردەوام دەبێت و مردنی سەرکردەکانیش تەنها دەبێتە هۆی بەهێزتربوونی زیاتری "بەرەی مقاوەمە" لە داهاتودا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکی تونددا هێرشی کردە سەر هاوپەیمانی ناتۆ و بە ترسنۆک و "پڵنگێکی کارتۆنی" ناوی بردن، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەبێ ئەمریکا ئەو هاوپەیمانییە هیچ هێزێکی نییە.
لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، کە خۆی خاوەنداریتی دەکات، سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ گرتوە و دەڵێت؛ نەیانویستووە بەشداری شەڕی راگرتنی پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران بکەن، بەڵام ئێستا کە شەڕەکە لە رووی سەربازییەوە براوەتەوە، تەنها خەریکی گلەییکردنن لە بەرزیی نرخی نەوت.
ناوبرا جەختیشیکردوەتەوە، ئەو وڵاتانە ئامادە نین یارمەتیدەر بن لە کردنەوەی گەروی هورمز، کە هۆکاری سەرەکیی گرانیی نرخەکانە، لە کاتێکدا ئەو کارە تەنها مانۆڕێکی سادەی سەربازییە و سەرکێشییەکی کەمی تێدایە.
دۆناڵد ترمپ وڵاتانی ناتۆی بە ترسنۆک وەسفکردوە و دەڵێت؛ ئەو هەڵوێستەیان لەبیر ناکەین.