پارەی موچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری دارایی هەرێم
٣١ی ئابی ٢٠٢٥
٣١ی ئابی ٢٠٢٥
دوای بۆردومانەکەی دوێنێی ئەمریکا بۆ سەر چەند پێگەیەکی ناوخۆی ئێران، سوپای پاسداران بە هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کەنداو وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: وەڵامەکانیان خێرا و یەکلاکەرەوە دەبێت.
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، وەڵامی ئەوان بۆ هێرشە سەربازییەکەی ئەمریکا زۆر خێرا و یەکلاکەرەوە دەبێت و هۆشداری توندیش دەداتە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
له راگەیەنراوێکدا كه ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێرانی بڵاویكردووهتهوه، سوپای پاسداران رایگەیاندووە، هێزە دەریایی و ئاسمانییەکانیان توانیویانە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر شاری سيرك پووچەڵ بکەنەوە و هێزە هێرشبەرەکان ناچار بە پاشەکشە بکەن.
سوپای پاسداران ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم دەستدرێژییەی ئەمریکا بێ وەڵام تێپەڕ نابێت، وەڵامەکانیان خێرا و یەکلاکەرەوە دەبێت و لە کات و شوێنێکدا دەبێت کە خۆمان دیاریی دەکەین."
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆشداری دەدەن کە هەر هێرشێکی نوێ، بە وەڵامێکی زۆر توند دەدرێتەوە کە سەرجەم بەرژەوەندییەکانی دەستدرێژیکاران لە ناوچەکەدا تێکدەشکێنێت.
ڤانس دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوخۆی ئێران رایگەیاند: "هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان هاوڕێکانمان لە ناوچەکە، دەبێت باجەکەی بدات." جەختیشی کردەوە کە: "توندوتیژی تەنها بە توندوتیژی وەڵام دەدرێتەوە."
ئەم پەرەسەندنە سەربازییە دوای ئەوە دێت، پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' رایگەیاندبوو، وەک وەڵامێک بۆ هێرشێکی درۆنیی ئێران بۆ سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەروی هورمز، چەند ئامانجێکیان لە ناوخۆی ئێران پێکاوە.
هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا 'سێنتکۆم' لە وەڵامێکی تونددا بۆ سەر هێرشەکەی دوێنێی سەر کەشتییەکی بازرگانی لە گەروی هورمز، چەند هێرشێکی ئاسمانییان کردە سەر پێگەکانی ئێران.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا 'سێنتکۆم' لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا کۆگاکانی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) و وێستگەکانی راداری کەناراوی ئێرانیان کردووەتە ئامانج؛ ئەمەش دوای ئەوەی، ئێران بە درۆنێکی خۆکوژ هێرشی کردە سەر کەشتیی بازرگانیی کەشتییە کە بە ئاڵای سەنگافورەوە لە کاتی هێرشەکەدا لە گەروی هورمزەوە بەرەو کەناراوەکانی عومان لە رێگادابوو.
سێنتکۆم رایگەیاندووە کە ئەم دەستدرێژییە بێ پاساوەی هێزەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانیی بازرگانی، پێشێلکردنێکی روونی رێککەوتنی ئاگرربەستەکەیە. هاوکات جەختیان کردووەتەوە کە ئەم رەفتارە مەترسیدارانەی ئێران ئازادیی هاتوچۆی دەریایی دەخاتە مەترسییەوە، بەتایبەت لەم رێڕەوە نێودەوڵەتییە گرنگەی کە جموجۆڵی بازرگانیی تێدا لە گەشەکردندایە.
لە کۆتاییدا فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، هێزەکانیان بەردەوامن لە هەماهەنگی و دابینکردنی رێڕەوی ئارام بۆ کەشتییە بازرگانییەکان لە گەروەکەد، سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا لە ئامادەباشی و چاوکراوەییدا دەمێنێتەوە بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە سەرجەم خاڵەکانی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێراندا.
ژمارەی گیانلەدەستدن بەهۆی هەردوو بوومەلەزرەكەی باكوری ڤەنزوێلا گەیشتە زیاتر لە 900 كەس و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش برینداربوون.
دێڵسی رۆدریگز سەرۆكی كاربەڕێكەی ڤەنزوێلا رایگەیاند، دوو بوومەلەرزەكە تەنها یەك خولەكیان لە نێواندا بووە بە گوڕی 7.2 و 7.5 پلە باكوری ڤەنزوێلایان هەژاند و چەقی بوومەلەرزەكانیش رۆژئاوای شارۆچكەی كەناراوی مۆرۆن بووە كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری كاراكاسی پایتەختی ئەو وڵاتە.
خورخی رۆدریگێز، سەرۆكی پەرلەمانی ڤەنزوێلاش رایگەیاند، بەهۆی ئەو دوو بومەلەرزەیەوە تائێستا ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتووەتە 920 كەس و سێ هەزار و 360 كەسیش برینداربوون، 172 كەسیش لە ژێر داروپەردودا گیریانخواردووە، وتیشی، لەناو بریندارەكاندا ژمارەیەكی زۆر منداڵ هەیە و تائێستاش ژمارەیەك زۆر بێسەروشوێنن.