بافڵ تاڵەبانی: کۆماندۆ هێزێکی کاریگەرە بۆ چەسپاندنی ئارامی و ئاسایش
سام
٧ی ئابی ٢٠٢٥
سام
٧ی ئابی ٢٠٢٥
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی باران باریی رابردوەوە، ئاوی تەواوی بەنداوەکانی هەرێم بەرزبونەتەوە، تەنها لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە 242 ملیۆن مەتر سێ جا ئاو زیادی کردوە.
وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیەندراوێکدا، رەوشی بەنداوەکانی بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تەواوی بەنداوە بچوکەکانی هەرێم سەرڕێژیان کردوە و بەنداوی دوکان 83 سانتیمەتر و بەنداوەکانی دەربەندیخان 35 سانتیم ئاستی ئاوەکەی بەرز بوەتەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان زیاتر دەکرێت و بەهۆی زیادبونی ئاوەوە لە سیروان و کەناراوەکانی خواروو و بەنداوەکان دوربکەونەوە و خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەوەشیخستوەتەڕوو، پلانی کۆگاکردن و بەردانەوەی ئاو زانستیانەو سەرکەوتوانە بەڕێوەدەچێت و هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکان نییە.
سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، هۆشدارییەکی توند سەبارەت بە رەوشی بازاڕەکانی جیهان و رایگەیاند، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لە دژی ئێران، جیهان رۆژانە بڕی 11 ملیۆن بەرمیل نەوت لەدەست دەدات.
فاتیح بیرۆڵ، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە جەختی کردوەتەوە، کە ئەم قەیرانە تەنیا سنووردار نابێت بە ناوچەکە، بەڵکو هیچ وڵاتێک لە جیهاندا لە لێکەوتە توندەکانی ئ پارێزراو نابێت و کاریگەرییەکان هەموو کەرتەکان دەگرێتەوە.
سەبارەت بە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان، ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە سەرقاڵی راوێژە بۆ ئەگەری خستنەبازاڕی بڕێکی زیاتری نەوت لە یەدەگە ستراتیژییەکان، ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە لە 11ی ئازاردا بڕیاری خستنەبازاڕی 400 ملیۆن بەرمیل درا وەک هەنگاوێکی پێوانەیی.
بيرول ئەوەشیخستوەتەڕوو، کە تا ئێستا نرخێکی دیاریکراو بۆ بەرمیلێک نەوت دەستنیشان نەکراوە بۆ دەستپێکردنی خولێکی نوێی بەکارهێنانی یەدەگەکان، بەڵکو بڕیارەکە بەپێی هەڵسەنگاندنی وردی بازاڕ و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام دەبێت.
لە کۆتاییدا، سەرۆکی ئاژانسەکە ئەم تەنگژە ئەمنییەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە "زۆر سەخت" وەسف کرد و بە مەترسیدارتر لە هەردوو قەیرانی نەوتی ساڵانی حەفتاکان و جەنگی ئۆکرانیا لەقەڵەمی دا و ئەو پێی وایە تەنها چآرەسەر لە کردنەوەی گەرومی هورمزدایە بەڕویی کەشتییە بازرگانییەکاندا.
رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی ئاماری زیان و قوربانییانی هێرشەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران راگەیاند.
رێكخراوی مانگی سوری ئێرانی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل تا ئێستا 204 منداڵ گیانیان لە دەستداوە ، زیاتر لە 18 هەزار كەسیش بریندار بوون.
رێكخراوەكە ئاشكرایكردووە، لەئەنجامی ئەو هێرشانە 498 خوێندنگە و 251 بنكەی تەندروستی و 17 بنكەی ڕێكخراوی مانگی سوری ئێرانی زیانیان بەركەوتووە، هاوکات81 هەزار خانوو زیانیان بەركەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكانی سەر ئێران بەزاندنی یاسا نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ و پەیماننامەی جنێڤە، بەردەوامبدەبن لە ریگەی یاسا و دەزگا نێودەوڵەتییەكانەوە هێرشكاران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكرێت.