پەرلەمانتارێك: زیاتر لە 90٪ی زۆنگاوەكانی باشوری عیراق وشكبوون
هەساو ئەمیر
٦ی ئابی ٢٠٢٥
بەهۆی وشكەساڵی و وشكبوونی زیاتر لە 90٪ی زەلكاوەكانی عیراق، نزیكەی 500 هەزار خێزانی عیراقی لەژێر هەڕەشەی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیاندان.
عارف حەمامی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسی لەوەكردووە، بەهۆی وشكەساڵییەوە نزیكەی 500 هەزار خێزان لە باشوری عیراق كە كاری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری و راوەماسی دەكەن، مەترسی لەدەستدانی سەرچاوەی بژێوی ژیانیان هەیە، چونكە 90%ی زۆنگاوەكان وشكبون.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، وشكەساڵی تەنها كاریگەریی لەسەر داهاتووی كشتوكاڵ نابێت، بەڵكو دەبێتە هەڕەشە بۆسەر توانای دابینكردنی ئاوی خواردنەوە.
لەماوەی رابردووشدا وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاوی عیراق رایگەیاندبوو، عیراق رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی كەمئاوی 20 ساڵی رابردوو و سەختترین وشكەساڵی 80 ساڵی رابردوو بووەتەوە.