لە پاش ئەوەی بەشیک لە میدیا عەرەبی و کوردییەکان بڵاویانکردەوە کە نوری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەڵتە لێی داوە و باری تەندروستی ناجێگیرە؛ نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و رایگەیاند: "کە ناوبراو چەند پشکنینێکی پزیشکیی لە نەخۆشخانەی "ئیبن بیتار" لە بەغدا ئەنجامداوە و پشکنینەکانیش ئاسایی و وەرزانەبوون".

لە راگەیەندراوێکی کورتدا، نووسینگەی مالکی ئاماژەی بەوەکردووە، پشکنینەکان لە چوارچێوەی "بەدواداچوونی مانگانە و ئاسایی"دا بوون بۆ دڵنیابوونەوە لە باری تەندروستیی ناوبراو.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانە کراوە کە پەرۆشیی خۆیان بۆ تەندروستیی مالکی دەربڕیوە و هیوای تەندروستییەکی باش بۆ هەمووان خوازراوە.