کەشناسیی هەرێم: کەش گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
هەساو ئەمیر
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، گۆڕانکاری بەسەر کەشوهەوادا دێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان 1 بۆ 3 پلە دادەبەزن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، خێرایی با زیاد دەکات و هەندێک جار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا.
باسی لەوەشکردووە، سبەینێ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 48 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 45 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 50 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان 49 پلەی سیلیزی