بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هێرشی درۆنەكانی سەر هەرێم، وەفدێكی باڵای ئەمنی عیراق گەیشتە هەولێر.

وەفدەكەی عیراق بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم پێشوازییان لێكرا.

بڕیارە دواتر لە كۆبوونەوەیەكدا باس لەو هێرشە درۆنییانە بكرێت، كە لەمدواییانە كرانە سەر كێڵگە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستان، كە دواترینیان درۆنەكانی ئەم بەیانییەی هەولێر بوون.

هەروەها بڕیارە تیمێكی تایبەت سەردانی كێڵگەی خورمەڵە بكەن و راپۆرتی تایبەت ئامادە بكەن و ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی دەكەن.