كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بڕیاری قەدەغەکردنی بەکارهێنانی زمانی کوردی لە زانکۆکان پێشێلكردنی ئاشكرای دەستور و یاسایە.

كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ناڕەزایی دژی بڕیارەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراق بۆ قەدەغەكردنی زمانی كوردی لە تاقیكردنەوەكانی کەرکوک، نەینەوا و دیالە دەردەبڕێت و بە هەنگاوێكی مەترسیدار ناویدەبات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەكاتێكدا بەگوێرەی دەستوری عیراق زمانەكانی كوردی و عەرەبی، زمانی رەسمین لە وڵاتدا، ئەم بڕیارە پێشێلكردنی ئاشكرای دەستور و یاسایە و بە هەموو شێوەیەك دژی دەوەستنەوە.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا، كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان هەوڵەكانی خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق بۆ رەتكردنەوەی ئەو بڕیارە مەترسیدارە بەرز دەنرخێت و سوپاسی دەكات.