لە قەزای تەقتەق بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کارمەندێکی تەندروستی کوژرا و کەسێکی دیکە بریندار بوو
رەوەز
٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥
ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای تەقتەق، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا کارمەندێکی تەندروستی کوژرا و هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا، کەسێکی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەی لە تاقیگەیەکی پزیشکی لە قەزاکە کردووە و پاشان هەڵاتووە.
ئاسۆ مستەفا قائیمقامی تەقتەق بە کوردسات نیوزی راگەیاند؛ لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، کارمەندێکی تاقیگەکە بە ناوی (هاوکار رەحمان) گیانی لەدەستداوە. هەروەها، نەخۆشێک کە لە نزیک شوێنی رووداوەکە بووە، بە ناوی (شوان تالیب)، دوو گولـلەی بەرکەوتووە و بریندار بووە.
هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و هۆکاری پشت رووداوەکە، کە تا ئێستا بە نادیاری ماوەتەوە.