ترەمپ چووە ژووری ئۆپراسیۆنەکانەوە
رەوەز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
لە پاش هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە ئاسمانیەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ترەمپ چووە ژووری ئۆپراسیۆنەوە بۆ چاودێری کردنی هێرشەکانی سەر بنکەکانیان لە قەتەر و عیراق و کوێت.
تۆڕی "سی.ئێن.بی.سی" بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی رایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی ئەمریکا لە ژووری ئۆپراسیۆنەکان چاودێری هێرشەکانی ئێران دەکەن.
پێشتر، دوو بەرپرس بە "ئاکسیۆس"یان راگەیاند کە شەش موشەکی ئێرانی بەرەو قەتەر هاویژراوە، لەکاتێکدا یەک مووشەک بەرەو عیراق هاوێژراوە.
سەرچاوە سەربازییەکان ئێوارەی دووشەممە ئاشکرایان کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە بنکەی عەین ئەسەد لە عیراقدا چالاک کردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی ئێرانی.
سەرچاوەکان رایانگەیاند کە "حاڵەتی ئامادەباشی بەرز و دەرکردنی فەرمان بۆ چوونە پەناگاکان لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە عیراق" ئەنجام دراوە.