کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند؛ لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و دانیشتوان و گەشتیاران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.  

لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی قەتەرەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە چوارچێوەی پابەندبوونی دەوڵەتی قەتەر بە سەلامەتی هاووڵاتیان و سەردانیکەران، راگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک رێکاری خۆپارێزی کە بە پشتبەستن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە گیراوەتەبەر".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا هاتووە: "وەزارەتی دەرەوە دووپاتی دەکاتەوە کە لە نزیکەوە و بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان دەکەن. لە کاتی خۆیدا لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە زانیاری نوێ بڵاودەکەنەوە".