وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەپێی مافی رێگەپێدراوی خۆیان وەڵامی هێرشەكانی ئەمریكا دەدەنەوە و ئەمڕۆش دەچێتە مۆسكۆ بۆ بینینی سەرۆكی روسیا . 

عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانییدا لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەك بەردەوام دەبن لە بەرگریكردن و دەستبەرداری سەروەری وڵاتەكەیان نابن . وتیشی ، دەبێت دەرگای دیپلۆماسیەت بە كراوەیی بمێنێتەوە بەڵام ئێستا كاتەكەی گونجاو نییە .

وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاند ،  ئەمریكا هەموو هێڵە سورەكانی تێپەڕاندووە و دەبێت كۆمەڵی نێودەوڵەتی وەڵامی بداتەوە .

 وەزیری دەرەوەی ئێران داواشی لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم كرد كۆبونەوەی بەپەلە رێكبخات لەبارەی هێرشەكانی ئەمریكا. 

عراقچی وتیشی ، تا ئێستا قەبارەی راستەقینەی زیانەكانی هێرشەكەی ئەمریكا نازانن و بەپێی مافی رێپێدراوی خۆیان وەڵامی دەدەنەوە، ئاشكراشیكرد دەچێتە مۆسكۆ و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا كۆدەبێتەوە چونكە روسیا بەشێكی گرنگە لە دانوستانە ئەتۆمییەكان و  پێكەوە هەماهەنگییان هەیە .