عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق ئیدانەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەكات، هاوكات هۆشداریی لە فراوانبوونی شەڕەكەش دەدات. 

ئەمڕۆ نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هەرچەندە هەموو پێوەرە ئایینی و یاسا ئەخلاقییەكانی تێپەڕاندووە دەكرێت لێكەوتەی زۆر خراپتری بۆ ناوچەكە لێبكەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەگەری ئەوە هەیە رەوشەكە بە تەواوەتی لە كۆنترۆڵ دەربچێت، ئەوەش زیانی بۆ هەموان دەبێت بەبێ جیاوازی.

سستانی داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی زلهێزی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی ئیسلامی كردووە، هەموو هەوڵێك بدەن بۆ راگرتن و كۆتاییهێنان بە شەر، هەروەها، بەپێی بنەما نێودەوڵەتیەكان چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بدۆزنەوە.